AP ١٤٠٢ پووشپەڕ ٢٤ ١٦:٤٧

کارناسێکی ئەمنیەتی و سەربازی عێڕاقی:

ژمارەیەک ئیسرائیلی بە ناو و پۆستی جیاواز لە هەرێمی کوردستانن

ژمارەیەک ئیسرائیلی بە ناو و پۆستی جیاواز لە هەرێمی کوردستانن

کارناسێکی ئەمنیەتی و سەربازی عێراقی، وێرای ئاشکرا کردنی وردەکارییەکانی هاوپەیوەند بە چوونی هاووڵاتیانی ئیسرائیلی بۆ عێڕاق، بوونی هێزەکانی مووساد لە ئەو وڵاتەی پشت راست کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، عەقیل تایی بە وتنی ئەوەی کە ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی ئیسرائیلی بە ناو و پۆستی جیاوازەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان، وتی: هاتنی هەر بیانییەک بە ڤیزەی ساختە یان نازناوەوە بۆ عێڕاق، نیشانی لاوازی دەزگا ئەمنییەکان بەگشتی و فڕۆکەخانەکان بەتایبەتییە.

ناوبراو بە جەخت لەسەر ئەوەی کە ئیدارەی ئیقامەی عێراق ئەبێ چالاکی هەر کەسێکی بیانی لەوانە ڕۆژنامەوان، خاوەن کۆمپانیا یان تەنانەت دیپلۆماتیەکەکان چاوەدێری بکات و ئاگاداری پێوەندی بیانییەکان و گەڵاڵە گوماناوییەکان بێت، سەبارەت بە بەردەوام بوونی چالاکی ڕێکخراوە بەناو کۆمەڵگای مەدەنییەکان لە عێراق کە لەلایەن هاووڵاتیانی غەیری عێراقەوە پاڵپشتی دەکرێن، هۆشداریی دا.

ئەو کەسایەتییە ئەمنیە عێراقیە راشیگەیاند: تاکاتێک کە هێزە بیانییەکان بتوانن بێنە عێراق، مووساد دەتوانێ بە ئاسانی بە پێدانی پارە کەسانێک بۆ بەرژەوەندی خۆی لە عێراق بەکاربێنێت.

News ID 46617

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha